جه‌لال شێخ نووری: دابڕاندنی شارەدێی كۆكس له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق، پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره

یەکشەممە، 6ـی ته‌مموزی 2025، بەشێک لە دانیشتوانی سنووری شارەدێی كۆكس سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و داوایانكرد، حكوومه‌تی هه‌رێم كاربكات بۆ ڕاگرتنی بڕیاری دابڕاندنی شارەدێی كۆكس له ئیداره‌ی گه‌رمیان.
لەو بارەوە جه‌لال شێخ نووری سه‌رپه‌رشتی ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بڕیاری دروستكردنی شارۆچکەیەکی نوێ و گواستنه‌وه‌ی شارەدێی كۆكس بۆ سه‌ر ئه‌و شارۆچکەیە له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه، پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه له‌سنووری ماددەی 140ـی ده‌ستوری عێراقه و نابێت له ڕووی ئیدارییه‌وه گۆڕانكاری تێدا بكرێت.
گوتیشی: شارەدێی كۆكس پێش ڕاپه‌ڕین له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌عسه‌وه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه ڕووخێنراوه، له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقیشه‌وه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هێنراوه‌ته كایه و سه‌ر به ئیداره‌ی گه‌رمیانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراقه‌وه ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕێكاره پێویسته‌كانی گرتووه‌ته‌به‌ر به ئامانجی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات.
هاوكات، نوێنه‌ری دانیشتوانی شارەدێی كۆكس ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له‌پێناو مانه‌وه‌ی شارەدێیەکەیان وه‌ك شارەدێیەکی كوردستانی، قوربانی گه‌وره‌یان داوه و ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازی نابن شارەدێکە له‌سه‌ر ئیداره‌ی گه‌رمیان دابڕێنرێت.