مەسرور بارزانی: هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ڕووداوەکەی تێکساس دەخوازم

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ سەرجەم ئەو کەسانە دەخوازێت کە بەهۆی لافاوەکەی تێکساس بریندار بوونە، هەروەها هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی قوربانییانی لافاوەکە دەردەبڕێت.
یەکشەممە 6ـی تەممووزی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نویسوویەتی: ئێمە بە گرنگییەوە چاودێری ڕەوشی ئەو لافاوەی تێکساس دەکەین.
هاوکات دەڵێت: سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم بۆ خانەوادەی قوربانییانی ئەو لافاوە دەردەبڕم.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ سەرجەم ئەو کەسانە خواست کە بە هۆی لافاوەکە بریندار بوونە.
We are following the news of the severe floods in Texas, USA, with sorrow and concern.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) July 6, 2025
My thoughts are with the families of the victims during this difficult time. I wish everyone affected a swift recovery and relief.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 4ـی تەممووزی 2025، بەهۆی بارانی بارانی بە لێزەمەوە ئاستی ئاوی ڕووباری گوادالوبی لە دووری 140 کیلۆمەتری شاری سان ئەنتۆنیۆ، بۆ 9 مەتر بەرز بووەوە و بووە هۆی ڕوودانی لافاو.
ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێیتد پرێس بڵاوی کردەوە، ژمارەی قوربانییانی لافاوە تێکساس، گەیشتووەتە نزیکەی 70 کەس، سەرۆکی ئەمەریکاش باری لەناکاوی لە ویلایەتەکە ڕاگەیاند.