نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له توركيا ده‌كات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نامەیەکدا، سه‌ره‌خۆشى له توركيا، خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى وڵاته‌كه كرد، كه ڕۆژانى ڕابردوو له ئه‌شكه‌وتێكى ناوچه شاخاوييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، گيانيان له‌ده‌ست دابوو.
سێشەممە 8ـی تەممووزی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له نامهيهكى هاوخهميدا بۆ ياشار گوله‌ر، وه‌زيرى به‌رگريى توركيا، سه‌ره‌خۆشیى له توركيا، خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى وڵاته‌كه‌ى كرد كه ڕۆژانى ڕابردوو له ڕووداوێكدا له ئه‌شكه‌وتێكى ناوچه شاخاوييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، گيانيان له‌ده‌ست دابوو، هەروەها ژماره‌يه‌كيشيان بريندار ببوون.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، له نامه‌كه‌دا سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداران خواست.
هه‌روه‌ها جه‌ختى له به‌رده‌واميى هاوکاریی هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه بۆ سه‌رخستنى ئاشتى و پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا.
دووشەممە، 7ـی تەممووزی 2025، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو سەربازانەی تورکیا کە بەهۆی ژەهیراوییبوونەوە مردوون، بۆ هەشت کەس بەرزبووەوە، ئەمەش لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردن بووە لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان، کە لەوکاتەدا غازی میسانیان هەڵمژیوە.