محەممەد بن سەلمان لەگەڵ عراقچی تاوتوێی ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەکات

بەپێی وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە، ڕایگەیاند، محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە، لە ڕیاز لەگەڵ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ئاگربەستی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل تاوتوێی کردووە.
وەزارەتەکە ڕایگەیاند، محەممەد بن سەلمان "هیوای خواست لە ڕێککەوتنی ئاگربەست بەشداربێت بۆ ڕەخساندنی هەلومەرج و بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا".
ئاماژەی بەوەش کردووە، شازادەی جێنشین "پێگەی شانشینی لە پشتگیریکردنی گفتوگۆ لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە وەک پەیوەندییەک بۆ چارە کردنی ناکۆکییەکان" دووپاتکردووەتەوە.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران، ستایشی هەوڵەکانی شازادەی جێنشینی سعوودیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە، کردووە.
ڕیاز ئیدانەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە مانگی حوزەیران کرد و بە دەستدرێژی و پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد. هەروەهانیگەرانی خۆی لە هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر دامەزراوە سەرەکییە ئەتۆمییەکانی ئێران دەربڕی