ئۆجەلان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

چوارشەممە، 9ـی تەممووزی 2025، میدیای پەکەکە بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی نوێی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، ڕایگەیاندووە، ئۆجەلان بانگەوازێکی مێژووی ئەنجامداوە و کەمێکی دیکە بڵاوی دەکەنەوە.
ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە چاوەڕێ دەکرێت ڕۆژی هەینی لەئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، یەکەم گرووپی سەر بە پەکەکە چەک دابنێن.
هاوکات چاوەڕێ دەکرێت پەیامەکەی ڤیدیۆیی بێت، ئەم بانگەوازەی ئۆجەلان دووەم بانگەوازی دەبێت دوای دەسپێکردنی پرۆسەی نوێی ئاشتی، کە لەبانگەوازی یەکەمدا داوای چەک دانان و هەڵوەشانەوەی پەکەکەی کردبوو.