هەولێر و بەغدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی بۆ پاراستنی سەقامگیری دەکەن

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبوونەوە، هەردوولا دوایین پێشهات و گۆڕانکاری و بارودۆخی ئه‌منيى عێراقیان بە گشتی تاوتوێ کرد، هاوکات هاوڕابوون لەسەر گرنگیی چارەکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا.

چوارشەممە 9ـی تەممووزی 2025، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کرد.

له‌ دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکاری و بارودۆخی ئه‌منيى عێراق بە گشتی تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کرا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای دەستوور و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment