فەرماندەیەکی پێشمەرگە: مووچە هیچ کاریگەریی لەسەر ئەرکی پێشمەرگە دروست نەکردووە

ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ـی تەمموزی 2025، عەمید ڕوکن سرود ساڵح، بەرپرسی ئۆپەراسیۆنی میحوەری مەخمور و گوێڕ، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بارودۆخی میحوەر زۆر ئارام و ئاساییە و ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان کرد، لە نێوان ئەو بۆ شاییە ئەمنییەی نێوان ئێمە و سوپای عێراق، ئەوەش بەهۆی ئەو گومانەی هەبوو بەهۆی جموجۆڵی داعش لەو ناوچەیە هەیە.

دەشڵێت: نەبوونی مووچە هیچ کاریگەرییەکی دروست نەکردووە، چونکە پێشمەرگە یەکەمجاری نییە ئەو بارودۆخە دەبینێت، هەروەها جارێکی دیکەش لە شەڕی داعش، حکوومەتی عێراق بە بیانووی جۆراو جۆر سێ مانگ مووچەی کوردستان و هەموو جۆرە تەقەمەنییەکی ڕاگرت، پێشمەرگە هەر ئەرکی خۆمانی بەجێ گەیاند و بەرگریی لە خاکی کوردستان دەکرد، هەر بۆیە ئەم بارودۆخەی ئێستا هیچ کاریگەرییەک لە پێشمەرگە ناکات.

 بەرپرسی ئۆپەراسیۆنی میحوەری مەخمور و گوێڕ، ڕاشیگەیاند "لە هەموو شوێنێکی کوردستان پێشمەرگەمان لەگەڵە و لە ئەرکی خۆیان بەردەوامن و بەرگریی لە خاکی کوردستان دەکەن."

 
 

Fly Erbil Advertisment