دژەتیرۆری کوردستان: لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر درۆنێک خرایە خوارەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، 14ـی تەممووزی 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 2:20، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە 3ـی تەممووزی 2025، دژەتیرۆری کوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی دا، کاتژمێر 9:58 خوولەک، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە.
ڕاشیگەیاند "خۆشبەختانە کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتووەتەوە."