تاڵیبان، بڕیاری دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیرکردنی دوو ڕێبەری باڵای خۆی، سەرکۆنە کرد

هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە و عەبدولکەریم حەقانی
هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە و عەبدولکەریم حەقانی

حکوومەتی تاڵیبان، بڕیاری دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیریی هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە، ڕێبەری حکوومەتی تاڵیبان و عەبدولکەریم حەقانی، سەرۆکی دادگای باڵای حکوومەتی تاڵیبانی لە ئەفغانستان، بە تۆمەتی 'تاوان دژی مرۆڤایەتی لە ڕێگەی ئازار و ئەشکەنجەی ئافرەتان و کچانی ئەفغان' سەرکۆنە کرد.

لە ڕاگەیەنراوی یەکێک لە بەشەکانی ئەو دادگا نێودەوڵەتییەدا، هاتووە "بە گوێرەی بەڵگە و وتەی ئەو شایەتحاڵانەی لە لایەن نووسینگەی دادوەرییەوە گەیشتووەتە دەستمان، بۆمان دەرکەوتوە ئەو دوو ڕێبەرە باڵایەی تاڵیبان، فەرمانی ئازاردان و ئەشکەنجەی ئافرەتان و کچانی ئەفغان دەدەن و هانی چەوساندنەوە و زەوتکردنی مافەکانیان دەدن."

ڕاگەیەنراوەکەی دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان، ڕوونی کردووتەوە کە ئەم بڕیارەی ئێمە، پشتیوانییەکە بۆ بەرگریی لە مافی ئافرەتان و کچانی ئەفغان."

دوێنێ یەکشەممە، 13ـی تەممووزی 2025، زەبیحوڵلا موجاهید، گوتەبێژی حکوومەتی تاڵیبان، لە بەیاننامەیەکەدا، ڕایگەیاند "ئەو جۆرە بڕیار و تۆمەتە بێبنەمایانە هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر باوەڕی پتەومان بە پرۆژەی ئەمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان نابێت"

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment