شوان کەلاری: ئەمشەو بافڵ تاڵەبانی و فوئاد حوسێن لەگەڵ سوودانی کۆدەبنەوە

شوان کەلاری ئاماژە بەوە دەکات، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ کۆدەبنەوە؛ جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، پرسی ڕاگرتن و نه‌ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان سیاسییە.

شوان کەلاری، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سێشەممە، 15ـی تەمموزی 2025، بە کوردستان24ـی گوت: هێشتا هەوڵەکان بە بنبەست نەگەیشتوون و بەردەوامن و ئەمشەو کۆبوونەوەی گرنگ لەسەر ئاستی باڵا دەکرێت، لێژنەی ڕاسپێردراوی سوودانی کارەکانیان تەواو نەبووە.

شوان کەلاری گوتیشی: ئەمشەو باڤڵ تاڵەبانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ لەگەڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ژمارەیەک سەرکردەی دیکەی عێراقی کۆدەبنەوە. جه‌ختیشی كرده‌وه‌، پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان سیاسییە پەرلەمانتارانی شیعە خۆیان جەختیان لەوە کردووتەوە، هەروەها نەناردنی مووچە و پەیوەندی بەو درۆنانەوە هەیە کە دەینێرنە سەرمان. گوتیشی، گرفت لە پشکی نەوتی هەرێم نییە، حکوومەتی عێراق پارە بە فەڵەستین، ئێران و لوبنان دەدات.

 

 
 
 
 
 

Fly Erbil Advertisment