بههۆی كهمبارانییهوه بهشێك له چهم و ڕووبارهكانی پێنجوێن وشكبوون

بەهۆی کەمبارانی ئەمساڵ زۆربەی چەم و ڕووبار و کانیاوەکانی سنووری پێنجوێن وشکی کردووە و زیانێکی زۆری لە جووتیاران داوە، پۆلیسی دارستان و ژینگەش ئەو ماسیانە ڕزگار دەکەن کە خەریکە لەناو دەچن و دەیانبەنە ئەو شوێنانەی کە ئاویان تێدا ماوە.
دیار خەلیل، جووتیارێکی پێنجوێنە، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، کەمتر بارانباری، هەر بەهۆی ئەو وشکە ساڵییەوە جووتیارەکان زیانێکی زۆریان بەرکەوت.
موقەدەم سەردار ئەحمەد، دەڵێت: لە سەدا 80ـی کانیاو چەمی ئەم ناوچەیە وشک بووە، وشکەساڵییەکی زۆر ڕووی کردووەتە ناوچەکە، بۆیە ئێمە زیاتر لە پێنج هەزار ماسیمان گواستووەتەوە بۆ ئەو چەمانەی لە پێنجوێن ئاویان تێدا ماوە.
هیچ ساڵێک وەک ئەمساڵ کەمبارانی لەپێنجوێن ڕووینەداوە، زۆربەی ڕووبار و چەم و کانیاوەکان وشکبوون، ئەمەش چەمی گەورەیە و جاران پڕ بوو لەئاو و ماسی و هاوڵاتییان مەلەیان تێدا دەکرد، بەڵام ئێستا وشک بووە و یەک دڵۆپ ئاویشی تێدا نییە.