حووسییەکانی یەمەن مووشەکێکیان ئاراستەی فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن کرد

حووسییەکانی یەمەن بەرپرسیارێتی خۆیان لە هەڵدانی مووشەکێک بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی بن گۆریۆنی ئیسرائیل، ڕاگەیاند، ئەمەش تەنیا چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، مووشەکێک کە لە یەمەنەوە ئاراستەی وڵاتەکەی کراوە و ڕێگری لێکردووە.

یەحیا سەریع، گوتەبێژی حووسییەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، فڕۆکەخانەی سەرەکی ئیسرائیل بە مووشەکی بالیستی زولفەقار کراوەتە ئامانج.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، حووسییەکان هێرشە مووشەکییەکە بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکان و بەندەری ئیلات و فڕۆکەخانەی بن گوریۆن دەستپێکردووە.

لەدوای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، حووسییەکانی یەمەن دەیان هێرشی مووشەکییان لە دژی ئیسرائیل و کەشتیە بازرگانییەکانی دەریای سوور دەستپێکردووە و بانگەشەی ئەوە دەکەن، ئەم هەنگاوە بەشێکە لە پشتیوانی ئەوان بۆ بزاووتنەوەی حەماس و کەرتی غەززە.

 
Fly Erbil Advertisment