جەنگیز چاندار: ئێستا کورد لە تورکیا قبووڵکراوە

پەرلەمانتاری دەم پارتی جەنگیز چاندار، ئاماژە بەوە دەکات، پەکەکە دوای سووتاندنی چەکەکانیان، پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا چووە قۆناغێکی نوێوە.

جەنگیز چاندار پەرلەمانتاری دەم پارتی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کوردستان24، ڕایگەیاند: ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی ڕۆژێکی ئاوا بووین، پەکەکە لە 11ـی مانگ بەشێوەیەکی سیمبۆلیک چەکەکانی دانا، ڕۆژێکی گرنگ و مێژووی بوو.

جەنگیز چاندا گوتی: ئەم پرۆسەیە و ئەو خاڵەی پێمان گەیشتووە چارەسەری پرسی کورد نییە، بەڵکوو ئەمە دوایین و بەهێزترین و درێژترین ڕاپەڕینی کوردە لە مێژووی تورکیادا کە 41 ساڵە بەردەوامە.

هەروەها باسی لەوە کرد، گفتوگۆ لەنێوان ئۆجەلان و دەوڵەتدا هەیە، ماوەیەکی زۆرە بەدواداچوون بۆ ئۆجەلان دەکەم و دەم پارتی چاوەڕێی هەنگاوی نوێ دەکات و تورکیا دوا سووتاندنی چەکەکان چووەتە قۆناغی ئاشتی.

جەنگیز جاندار ئاماژە بەوە دەکات، ئەم قۆناغە، بە ئیرادەی ئازادی کورد دادەنرێت، کۆتایی ڕاپەڕینە، کورد تەسلیم نەبوون،نەیانگوت ئێمە تەسلیم دەبین، ئێستا نکۆڵی لە بوونی کورد ناکرێت. بوونی کورد قبووڵکراوە.

هەروەها ئاماژەی بەوە دا، زەمەن گۆڕاوە و ئێمە دەمانەوێت لە ڕێگەی دامەزراوەی دیموکراسی جیاوازەوە کار بۆ مافەکانمان بکەین.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment