بەرپرسێکی دەوڵەتی یاسا: گرووپە چەکدارەکان بۆ مەبەستی سیاسی و ئابووری سوود لە چەکەکانیان وەردەگرن

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، دروشمه نیشتمانییه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی چه‌ك به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت جارێكی دیكه ده‌بیسترێنه‌وه.
پرسی چه‌كداماڵین و كۆنتڕۆڵكردنی چه‌ك له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت، جگه له‌وه‌ی له كارنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی سوودانیدا هه‌یه، به‌ڵام چه‌ندان جاریشه له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراقه‌وه داواكراوه چه‌ك ته‌نیا به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌م داواكارییانه، هێشتا دۆخه‌كه به‌جۆرێكه، چه‌ك به‌ده‌ستی گرووپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تدان و نه‌توانراوه چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ ئه‌م پرسه بدۆزرێته‌وه.
كۆنتڕۆڵكردنی چه‌ك له كاتێكدایه، له‌ناو شیعه‌كان چه‌ندین جار ئاماژه هه‌بوون كه به‌شێك له گرووپه‌كان ڕهتیانكردووەتهوه چه‌كه‌كانیان ڕاده‌ست بكه‌ن، چونكه لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە سوودیان لێ وەرگرتووە.
له‌و باره‌یه‌وه، حوسێن مالیكی، له هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاندووه، به‌شێك له گرووپه چه‌كداره‌كان ڕهتیانكردووەتهوه چه‌كه‌كانیان ڕاده‌ست بكه‌ن، چونكه ئه‌وان له ڕووی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سوودیان لهچهكهكانیان وه‌رگرتووه.
به‌گوته‌ی مالیكی، دەستەواژەی گرووپه‌كانی مقاوه‌مه درۆیەکە کە لەلایەن هێزه سیاسییەکانەوە به‌ناوی به‌ره‌ی مقاوه‌مه دروستكراون، چونكه هەمووان لەژێر چەتری حه‌شدی شه‌عبیدان.
له‌لایه‌كی دیكه، مهجاشیع ته‌میمی، توێژه‌ری كاروباری سیاسی ئاماژه‌ی به‌وه داوه، دۆسیه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی چه‌ك له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت بۆ كارتی فشاری ده‌ره‌كی و ناوخۆیی گۆڕدراوه. نه‌هێشتنی چه‌كی نایاسایی پێویستی به چاره‌سه‌ری گشتگیری سیاسی و ئه‌منییه به‌ده‌ر له فشار و به ئامانجگرتنیان، بۆیه بوونی چه‌كی ناڕێكخراو كاریگه‌ری پێچه‌وانه‌ی له‌سه‌ر سه‌قامگیری ده‌بێت.
هاوكات سه‌رمه‌د به‌یاتی، پسپۆڕی ئه‌منی بۆچوونی وایه، كێشه‌ی داماڵینی چه‌ك به ڕێككه‌وتنی سیاسی ده‌توانرێت جێبه‌جێ بكرێت، حكوومه‌ت ئامرازی بۆ کۆنترۆڵکردنی چەکی له‌به‌رده‌ستدایه، بەڵام کێشەکان لە چۆنییەتی و توانا و ئیرادەی ڕاستەقینەی جێبەجێکردنهكهدایه. به‌گوته‌ی به‌یاتی، گروپه‌كان جێگره‌وه‌ی