سبه‌ی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له ڕووداو و ئاڵۆزییه‌كانی كه‌ناراوه‌كانی سووریا ئاشكرا ده‌كرێت

لێژنەی نیشتمانیی بۆ لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی ڕووداوەکانی کەناراوه‌كانی سووریا کۆتایی به کارەکانی ده‌هێنێت و بانگهێشتی میدیاکان ده‌كات سبه‌ی ئاماده‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییان بن كه ئه‌نجامی كۆتایی ڕاپۆرتی كاره‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌ن.
دووشه‌ممه، 21ـی ته‌ممووزی 2025، لێژنەی نیشتمانیی بۆ لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی ڕووداوەکانی کەناراوه‌كانی سووریا ڕایگه‌یاند، سبه‌ی سێشه‌ممه، ئه‌نجامی ڕاپۆرتی كاره‌كانیان له باره‌ی ڕووداو و ئاڵۆزییه‌كانی كه‌ناراوه‌كانی سووریا له دژی عه‌له‌وییه‌كان له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرا ده‌كه‌ن.
لێژنەی نیشتمانیی بۆ لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی ڕووداوەکانی کەناراوه‌كانی سووریا گوتووشیه‌تی، ڕۆژی 13ـی ئه‌م مانگه، ڕاپۆرته‌كه‌یان ڕاده‌ستی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆك كۆماری سووریا كردووه.
لێژنه‌كه ده‌شڵێت، له ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوودا سه‌ردانی مه‌یدانییان بۆ چه‌ندین ناوچه‌ی ڕووداوه‌كان له كه‌ناراوه‌كانی سووریا كردووه و چه‌ندین شوێن و گۆڕی به‌كۆمه‌ڵیان ده‌ستنیشان كردووه و دۆزیویانه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ سه‌دان كه‌سی ئه‌و ناوچانه چاوپێكه‌وتنیان كردووه كه ڕووداوه‌كانیان به وردی بۆ گێڕاونه‌ته‌وه.
ئه‌و لێژنه‌یه باسی له‌وه‌ش كردووه، هاوكات بۆ ڕاستی و دروستیی زانیارییه‌كانیان و نووسینه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كه، هه‌ماهه‌نگی و ڕاوێژیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه.
پێنجشەممە، 6ـی ئاداری 2025، لە پارێزگاکانی لازقییە و تەرتووس شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکوومەتی نوێی سووریا و لایەنگرانی ڕژێمی پێشووی ئەسەد ڕووی دا.
یەکشەممە، 9ـی ئاداری 2025، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی ڕووبەڕووبوونەوەکەی کەناراوەکانی سووریا هەزار کەسی تێپەڕاند.
هەمان ڕۆژ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ڕاگوزەری سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لێژنەیەکی سەربەخۆیان بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی کەناراوەکانی سووریا پێکهێناوە کە لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکارییانە دەکات دەرهەق بە هاووڵاتییانی مەدەنی کراوە.
شەرع ئاماژەی بەوە كرد، ئەرکی لێژنەکە ئاشکراکردنی هۆکار و دۆخی ڕووداوەکانە، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ئەوانەی بەرپرسن لە تاوانی کۆمەڵکوژکردنەکە دەدرێنە دادگا، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردبوو، هەموو هاوکارییەکی ئەو لێژنەیە بکەن.