كتێبی 'کوردستانی عێراق، وەک قەوارەیەکی نەتەوەیی' بڵاو کرایەوە

كتێبێكی نوێ له بارهی كوردستانی عێراق بڵاو كرایهوه، كه له بنهڕهتدا به زمانی فهرهنسی نووسراوه و باس له قۆناغی شۆڕشی ئهیلوول دهكات له ماوهی نێوان ساڵانی 1961 – 1969.
سێشهممه، 22ـی تهممووزی 2025، كتێبی "کوردستانی عێراق، وەک قەوارەیەکی نەتەوەیی لێکۆڵینەوەیەک لەبارەی شۆڕشی ئەیلوول (1961 – 1969) له نووسینی، د. عیسمهت شهریف وانلی له لایهن دهستهی ئینسیكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان چاپ و بڵاو كرایهوه.
ئهم كتێبه ساڵی 1970 لە بارەی شۆڕشی ئەیلوول ساڵی (1961 – 1969) بە زمانی فەرەنسی نووسراوە و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و لە دوو پێشەکی و نۆ بەش و پاشکۆکان پێک هاتووە.
بەشی یەکەم باسی داتا و زانیارییه مێژوویی و جوگرافییەکانی پەیوەست به پرسی نەتەوەیی کوردستانی عێراق دەکات وەک خاک و دانیشتووان، تێڕوانین و سەرنج بۆ ڕاستییه مێژووییەكان، پرسی ویلایەتی مووسڵ یان چارەنووسی باشووری کوردستان و بارودۆخەکه دوای ساڵی 1925.
بەشی دووەمی ئەم پەرتووکە لە بارەی عەبدولکەریم قاسم و کورد یان هۆکاره ڕاستەوخۆکانی ڕێککەوتن و جەنگە. هاوكات بەشی سێیەم باسی شۆڕشی ئەیلوول و پێکهێنەرەکانی دەکات.
بەشی چوارەم تیشكی خستووهته سهر ڕووخانی ڕژێمی عەبدولکەریم قاسم و هەڵوێستی سوپا، هەڵوێستی چینی بۆرژوازی ناسیونالیستی عەرەبی و بۆرژوازی دیموکراتیی عەرەبی و هەڵوێستی حزبی شیوعی عێراق.
بەشی پێنجەم تایبەتە بە گفتوگۆ و دانوستانی نێوان نوێنەرانی کورد و دەسەڵاتدارانی حکوومەتەکانی عێراق و دیدگا و تێڕوانینی کورد بۆ ئۆتۆنۆمی. بەشی شەشەم سهرنجی خستووهته سهر شەڕی بەعس و ئەنجام و ئاکامەکانی (حوزەیران - تشرینی دووهمی 1963). ههروهها بەشی حەوتەم پێوهسته به دامەزراندن و دروستکردنی دامەزراوه شۆڕشگێڕییەكانی شۆڕشی ئەیلوول.
بەشی هەشتەمی ئهم كتێبه گفتوگۆ دهكات له بارهی شۆڕش له ساڵی 1965 تا 1969 و شکاندنی ئاگربەست، شەڕی عارفەکان (1965-1966) و داستانی هەندرێن، ئاگربەستی حوزەیرانی 1966، بارودۆخی ساڵانی 1966 تا 1969، دەستپێکردنەوەی شەڕ له لایەن بەعسەوه له ساڵی 1969.
بەشی نۆیەم و كۆتایی تایبهت به پرسی کورد و شۆڕشەکەی له ڕوانگەی کومەڵگای نێودەوڵەتییەوە، وەک جیهانی عەرەبی و پرسی کورد، هەڵوێستی ئیسرائیلییەكان، هەڵوێستی ئێران و تورکیا و وڵاتانى ديكه و نەتەوه یەکگرتووەکان و هەڵوێستی خاچی سووری نێودەوڵەتی.
پرۆژهی "دهستهی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان" له پێناو ناساندن، كۆكردنهوه، به دیكۆمێنتكردن و بڵاوكردنهوهی مێژوویی كار و خهباتی پارتی دیموكراتی كوردستان لهسهر پێشنیازیی مهسرور بارزانی له ساڵی 2014 دامهزراوه.