پارێزگای دیاله، قه‌ره‌ته‌په‌ی كرده شارۆچكه و شاره‌دێی جهبارهشی له خانه‌قین دابڕاند

پارێزگای دیاله فه‌رمانێكی كارگێڕی ده‌كردووه و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕیاریان داوه شاره‌دێی جه‌باره له شارۆچكه‌ی خانه‌قین داببڕێنن و به شارۆچكه‌ی قه‌ره‌ته‌په بلكێندرێت.
سێشه‌ممه، 22ـی ته‌ممووزی 2025، پارێزگای دیاله ڕایگه‌یاند، به پێی فه‌رمانی ژماره (6878)ـی ساڵی 2025 و به پشتبه‌ستن به نووسراوی وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی فیدراڵ، ژماره (4/6/23420) له ڕێككهوتی 2/7/2025 و ئاماژه‌دان به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله ژماره (62) له ڕێككهوتی 31/12/2024، بڕیاریان دا، شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په بكرێته شارۆچكه و ناوهندهكهیشی قه‌ره‌ته‌په ده‌بێت و هێماكهیشی (2109) ده‌بێت له به‌ڵگه‌نامه‌ی یه‌كه كارگێڕییه‌كانی كۆماری عێراق.
پارێزگای دیاله ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هاوكات بڕیار دراوه شاره‌دێی جه‌باره له شارۆچكه‌ی خانه‌قین داببڕێنرێت و به شارۆچكه‌ی قه‌ره‌ته‌په بلكێندرێت و بۆ له‌مه‌ودوا هێماكه‌ی (21092) ده‌بێت له به‌ڵگه‌نامه‌ی یه‌كه كارگێڕییه‌كانی كۆماری عێراق.
هه‌روه‌ها پارێزگای دیاله گوتووشیه‌تی، ته‌ها ئیبراهیم، به وه‌كاله‌ت له پۆستی قائیمقامی قه‌ره‌ته‌په‌دا ده‌بێت، تاوه‌كوو له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌وه ده‌نگ له‌سه‌ر كه‌سێكی دیكه ده‌درێت.
