عراقچی: پیتاندنی یۆرانیۆم مافی خۆمانه و به‌رگریی لێده‌كه‌ین

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی به‌هێزه و له دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ ترۆیكا، به‌رگریی له مافی خۆی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌كات.
پێنجشه‌ممه، 24ـی ته‌ممووزی 2025، ئاژانسی "ته‌سنیم"، بڵاوی كرده‌وه، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی كرده‌وه، هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی به‌هێزه و له دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ترۆیكا كه بڕیار وایه سبه‌ی هه‌ینی له كونسوڵخانه‌ی ئێران له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه بچن، به‌رگریی له مافی خۆی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌كات.
ئیسماعیل به‌قائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو، تاران لەسەر داوای ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا ڕازی بووە گه‌ڕێكی نوێی دانوستانە ئەتۆمییەکان به‌ڕێوه ببات.
ڕوونیشی کردبووه‌وه، دانوستانەکان لەسەر ئاستی بریکاری وەزیری دەرەوە بەڕێوە دەچن و مه‌جید تەختڕەوانچی و کازم غەریب ئابادی لە لایەنی ئێرانەوە بەشداری دەکەن.
سێشه‌ممه، 22ـی ته‌ممووزی 2025، عەباس عراقچی لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی "فۆکس نیوز"ـی ئەمەریکی، ڕایگەیاند "وڵاتەکەی دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی بە تایبەتی پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت، سەرەڕای ئەوەی زیانێکی زۆر بەهۆی بۆمبارانەکەی ئەمەریکاوە بەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان کەوتووە."
عراقچی هه‌روه‌ها گوتبووی: "ئێستا بەرنامەکە ڕاگیراوە، چونکە زیانی زۆری بەرکەوتووە، بەڵام ڕوونە کە ناتوانین دەستبەرداری بین، چونکە دەستکەوتی زاناکانمانە، ئێستاش لەوەش زیاتر، بابەتی شانازی نیشتمانییە".
وەزیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جەختی لەوە کردەوە هەر ڕێککەوتنێکی ناوەکی لە داهاتوودا دەبێ مافی کۆماری ئیسلامی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم دەستەبەر بکات.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا تاران هیچ یۆرانیۆمێکی پیتێنراوی لە بۆمبارانەکەی ئەمەریکا ڕزگارکردووە یان نا، وەزیری ئێران ڕایگەیاند، "زانیاری وردم نییە" لەسەر ئەم بابەتە، بەڵام ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران "کار دەکات بۆ ئەوەی بە وردی هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە بکات کە چی بەسەر کەرەستە ئەتۆمییەکانماندا هاتووە، کە ماددەی پیتێنراوەکانی ئێمەیە".
ترۆیكا زاراوه‌یه‌كی ڕووسیی سیاسییه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سێ وڵات به‌كار دێت كه هه‌ر سێ وڵات به‌رانبه‌ر به دۆسیه‌یه‌ك یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك بۆچوونی هاوشێوه و هاوبه‌شیان هه‌بێت. به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا له‌م باره‌وه له دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران یه‌ك بۆچوونی هاوبه‌شیان هه‌یه.