جۆرج عەبدوڵڵا دوای 40 ساڵ مانه‌وه له گرتووخانه‌كانی فه‌ره‌نسا، ئازاد كرا

جۆرج عەبدوڵڵا چالاكوانی لوبنانی لایه‌نگری دۆزی فه‌ڵه‌ستین، دوای 40 ساڵ مانه‌وه له گرتووخانه‌كانی فه‌ره‌نسا، ئازاد كرا و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی جارێكی دیكه پشتیوانی خۆی بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان دووپات كرده‌وه.
هەینی، 25ـی تەممووزی 2025، جۆرج ئیبراهیم عەبدوڵڵا، چالاکوانی لوبنانی لایەنگری دۆزی فه‌ڵه‌ستین كه له 24ـی تشرینی یه‌كه‌می 1984ـوه له شاری لیۆنی فه‌ره‌نسی به تۆمه‌تی هاوبه‌شیی له تیرۆركردنی چارلز ڕای، پاشكۆی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له پاریس و یاكۆڤ بارسیمانتۆڤ، دیپلۆماتكاری ئیسرائیل له فه‌ره‌نسا زیندانی كراوه و له ساڵی 1987ـوه سزاكه‌ی زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، به ته‌واوی ئازاد كرا و گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌كه‌ی.
جۆرج ئیبراهیم عەبدوڵڵا له 15ـی تشرینی دووه‌می 2024، له لایه‌ن دادگای فه‌ره‌نساوه بڕیاری ئازادكردنی بۆ ده‌رچوو، كه ماوه‌ی 40 ساڵ زیندانیی ته‌واو كردبوو، به‌ڵام ئازادكردنه‌كه‌ی بۆ سبه‌ی شه‌ممه دواخرا. هه‌فته‌ی ڕابردوو دادگای تیاهه‌ڵچوونه‌وه بڕیاری ئازادكردنی ته‌واوه‌تی بۆ ده‌ركردبوو، به‌و مه‌رجه‌ی نه‌گه‌ڕێته‌وه فه‌ره‌نسا، به‌ڵام ئازادكردنه یهكجارهكییهكهی بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی پێش خرا و گه‌ڕایه‌وه لوبنان و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌یرووت پێشوازیی لێكرا و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و شارۆچكه‌ی قوبه‌یات له باكووری لوبنان به‌ڕێكه‌وت.
جۆرج ئیبراهیم عەبدوڵڵا له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی هیچ ڕێوڕه‌سمێكی فه‌رمی بۆ ڕێك نه‌خرابوو، ته‌نیا له لایه‌ن نوێنه‌رانی حزبوڵڵا و بزووتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ل له په‌رله‌مانی لوبنان و ئه‌مینداری گشتیی حزبی شیوعی لوبنانییه‌وه پێشوازیی لێكرا.
ئه‌و چالاكوانه لوبنانییه كه به كۆنترین زیندانیی له فه‌ره‌نسا داده‌نرێت، 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌بوو ئازاد بكرێت كه مه‌رجه‌كانی ئازادكردنی تێدا بوو، به‌ڵام 12 داواكاریی كه داوای ئازادكردنیان كردبوو، له لایه‌ن دادگای باڵای فه‌ره‌نساوه ڕه‌ت كرابوونه‌وه.
جۆرج ئیبراهیم عەبدوڵڵا له 2ـی نیسانی 1951 له خێزانێكی مه‌سیحی مارۆنی له قوبه‌یات له‌دایك بووه، ده‌رچووی خانه‌ی مامۆستایانه له ساڵی 1970. هه‌ر زوو تێكه‌ڵی كاری سیاسی بووه و پشتیوانی له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ئایدۆلۆژیای چه‌پ كردووه و دواتر چووه‌ته ناو بزووتنه‌وه‌كانی به‌رگریی فه‌ڵه‌ستینی له دژی ئیسرائیل و بووه‌ته ئه‌ندامی به‌ره‌ی میللی ڕزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستینی و ساڵی 1978 بریندار بووه.
