توێژینەوەیەکی نوێ جیهان سەرسام دەکات
زەوی شەش مانگی هەیە

توێژینەوەیەکی نوێی زانستی ئاشکرای کردووە، زەوی کۆمەڵە مانگێکی هەیە، نەوەک تەنیا یەک مانگ.
ژمارەیەک لە توێژەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، فینلەندا و سوید ئاشکرایان کردووە، زەوی زیاتر لە شەش مانگی هەیە کە بەدەوریدا بەشێوەیەکی ڕێکوپێک دەخولێنەوە، بەڵام قەبارەیان لەو مانگە بچووکترە کە هەمووان شەوانە دەیبنن.
توێژەران دەریانخستووە، ئەم مانگە بچووکانە تیرەکەیان 6 پێیە، لە ئەنجامی بەریەککەوتنی ئەستێرەکان لەسەر ڕووی مانگ دروست بووبن.
دەشڵێن: دەتوانین سەدا 18ـی تەنە بەیەکەوە نووساوەکان بە مانگی بچووک بناسێنین، ئاماژە بەوە دەکەن نزیکەی 6.5 مانگی بچووک کە تیرەکەیان مەترێک دەبێت بەپێی سیستەمی زەوی و مانگ، هەن.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، دەکرێ ئەو تەنە تێکشکاوانە بە زبڵ و خاشاکی مانگیی بیناسێنین کە بەشێوەیەکی ڕێکخراو دەخولێنەوە و بۆ چەندین ساڵ لەنزیک گۆی زەوی دەبیندرێن.
ئەم پارچانە بەردەوامن لە خولانەوە بە دەوری زەویدا و شوێنیان دەگۆڕێت، یاخود بەر زەوی یاخود مانگ دەکەون.
ئەم توێژینەوەیە باوەڕی زانایانی گۆڕی لەوەی، ئەم مانگە بچووکانە بە هێمنی بە دەوری زەویدا دەخولێنەوە کە لە دوو پشتێنەی ئەستێرەیی لە کۆمەڵەی خۆرەوە هاتوون.