نزیکەی چوار هەزار کارمەندی ناسا دەستبەرداری کارەکانیان بوون

دامەزراوەی بۆشایی ئاسمانی(ناسا)
دامەزراوەی بۆشایی ئاسمانی(ناسا)

بەهۆی گۆڕانکارییەک لە دامەزراوەی بۆشایی ئاسمانی(ناسا)، نزیکەی چوار هەزار کارمەندی دامەزراوەکە دەزگاکە بەجێدەهێڵن.

فڕۆکەوانی بۆشایی ئاسمانی ئەمەریکا (ناسا) ڕۆژی شەممە 26ـی تەممووزی 2025 ڕایگەیاند:  نزیکەی لەسەدا 20ـی کارمەندەکانی، کارەکانیان بەجێدەهێڵن وەک بەشێک لە پلانی داڕشتنەوەی سیستەمی دەزگاکە و بەرزکردنەوەی کارایی کارکردن.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، گوتەبێژی ناسا ڕایگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت نزیکەی سێ هەزار و 870 کارمەند ئاژانسەکە بەجێبهێڵن، ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەنگە لە چەند ڕۆژ و هەفتەی داهاتوودا ئەم ژمارەیە بگۆڕێت.

گوتەبێژەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیکەی 14 هەزار کارمەند لە دەزگاکەدا دەمێننەوە.

فڕۆکەوانی بۆشایی ئاسمانی ئەمەریکا (ناسا)، دەزگایەکی سەربەخۆی حکوومەتی فیدراڵی ئەمریکایە، بەرپرسیارە لە بەرنامەی بۆشایی ئاسمانی مەدەنی ئەمریکا و لێکۆڵینەوە لە بواری فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسماندا دەکات، دامەزراوەکە لە ساڵی 1958 دامەزراوە.

لە ئێستادا،( ناسا) پاڵپشتی وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی و پرۆگرامی تیمی بازرگانی دەکات، هەروەها سەرپەرشتی پەرەپێدانی کەشتی ئاسمانی ئۆریۆن و سیستەمی هەڵدانی بۆشایی ئاسمان دەکات وەک بەشێک لە پرۆگرامی ئارتمیس بۆ گەڕان بەدوای مانگدا.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment