وه‌زاره‌تی به‌رگری: چه‌ك له سنووری عێراق و وڵاتانی دراوسێ به قاچاخ نابرێت

وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق دوابه‌دوای ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی به‌قاچاخبردنی چه‌ك له سنووری نێوان عێراق و سووریا، گومانه‌كانی ڕاستی و دروستیی ئه‌و هه‌واڵانه زیاتر ده‌كات و پشتڕاستی ده‌كاته‌وه، سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات له لایه‌ك و له لایه‌كی دیكه‌ش سنووری عێراق له‌گه‌ڵ ئوردنیش گریمانه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌ر و حاڵه‌تێكی له‌م شێوه‌یه و پتریشی لێ ده‌كرێت.
سێشه‌ممه، 29ـی ته‌ممووزی 2025، وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ڕه‌تی كرده‌وه، چه‌ك له سنووری نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌تی له نێوان عێراق، سووریا و ئوردن به قاچاخ ببرێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ڕایگه‌یاندووه، لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌ناڵ و په‌یج و ده‌زگا میدیاییانه ده‌كات كه هه‌واڵی له‌م شێوه‌یه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و ڕای گشتیی چه‌واشه ده‌كه‌ن و ڕێكاری یاساییان به‌رانبه‌ر ده‌گرنه‌به‌ر.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه میدیا عێراقییه‌كان و چه‌ند كه‌ناڵ و ماڵپه‌ڕ و په‌یجێك باسیان له به قاچاخبردنی چه‌ك له سنووره‌كانی نێوان عێراق و سووریادا كردووه و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، حكوومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه سنووره‌كانی كۆنترۆڵ بكات و ئه‌م قاچاخچیه‌تییه ڕابگرێت.
هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 29ـی ته‌ممووزی 2025، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ڕه‌تی كرده‌وه، له سنووره‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و سووریا چه‌ك به قاچاخ ببرێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق گوتووشیه‌تی، هه‌ماهه‌نگییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ سووریا هه‌یه و توانیویانه كۆنترۆڵی سنووره‌كانیان بكه‌ن و ڕێگه له هه‌ر هه‌وڵێكی له‌م شێوه‌یه بگرن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هه‌واڵانه بۆ له خشته‌بردنی ڕای گشتیی و كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی عێراق.