تاران.. به‌هۆی قه‌یرانی ئاوه‌وه، ته‌والێته گشتییه‌كان داده‌خرێن

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له ئێران، قه‌یرانی كه‌میی ئاو ڕووبه‌ڕووی دانیشتووانی تارانی پایته‌خت بووه‌ته‌وه، به‌م هۆیه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆجێی شاره‌كه، بڕیاری داخستنی ته‌والێته گشتییه‌كانیان دا.
شەممە، 2ـی ئابی 2025، ئاژانسی "دیده‌بان"ـی ئێرانی بڵاوی كرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی كه‌میی ئاو له پایته‌خت، بڕیاری داخستنی ته‌والێته گشتییه‌كانیان داوه و بڕیاره‌كه چووه‌ته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئاژانسی دیده‌بان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، نزیكه‌ی 20 هه‌زار ته‌والێتی گشتیی له پایته‌ختی ئێران هه‌یه و زۆربه‌یان داخراون، به‌تایبه‌تی ته‌والێته‌كانی وێستگه‌كانی میترۆ.
23ـی ته‌ممووزی 2025، محەممەد سادق موعتەمیدیان، پارێزگاری تاران بە ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ڕاگەیاند، بەکارهێنانی ئاوی خواردنەوە و پاک لە تاران، پێنج هێندە زیاترە لە دابینکردن.
موعتەمیدیان گوتبووی، ئەو چوار بەنداوە سەرەکییەی ئاوی خواردنەوە بۆ تاران دابین دەکەن، ئاستی ئاوەکەیان لە 87% دابەزیوە، ئاماژەی دا، تەنیا بەنداوی تاڵەقان لە دۆخێکی تاڕادەیەک باش دایە.
پارێزگاری تاران باسی لەوەش کردبوو، 62%ـی ئاوی خواردنەوەی تاران لە ڕێگەی بیر و سەرچاوەی ئاوی ژێر زەویەوە دابین دەکرێت. باسی له‌وه‌ش كردبوو: ئاستەنگە بەردەوامەکانی بەردەم کەرتی ئاو بەهۆی زیادەڕۆیی لە بەکارهێنان و زیادبوونی خێرای دانیشتووانە.
پێشتر کۆمپانیای ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای تاران ڕایگەیاندبوو، بەهۆی وشکەساڵی پێنج ساڵی ڕابردوو و کەمی باران و کاریگەرییەکانی لەسەر سەرچاوە ئاوییەکان، ماوەی 100 ساڵە تاران دۆخی وەها خراپ نەبووە.