یه‌كێتی ئه‌ورووپا داوای جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی شنگال ده‌كات

نێردەی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق داوای جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان دەکات.
یەکشەممە، 03ـی ئابی 2025، باڵیۆز تۆماس سەیلەر، نێردەی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق، بە بۆنەی تێپەڕووبوونی 11 ساڵ بەسەر جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان؛ پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی 'ئێکس' بڵاوکردەوە.
لەم بۆنەیەدا، نێردەی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق داوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه له دژی ئه‌و تاوانه ده‌كات و داواش ده‌كات ڕێككه‌وتننامه‌ی شنگال جێبه‌جێ بكرێت، چونکە وەکوو خۆی دەڵێت "گەره‌نتیی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و باشترکردنی ژیانیان دەکات."
سەیلەر، بانگ لە هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات، هەماهەنگی و ئاسانكاری پێویست بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره ئێزدییه‌كان بۆ ناوچه‌كانیان بکەن.
نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، له هێرشی داعش بۆ سه‌ر شنگال پێش 11 ساڵ، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س كوژران و زیاتر له حه‌وت هه‌زار ئافره‌ت و منداڵیش ڕفێنران و رووبه‌ڕووی پێشێلكاری گه‌وره بوونه‌وه و تا ئێستاش به‌شێك له ئاواره‌كان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانیان.
لە هێرشی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا بۆ سەر شنگال لە 3ـی ئابی ساڵی 2014، داعش کوردانی ئێزدیی کۆمەڵکوژ کرد و شەش هەزار و 417 کەسیشی ڕفاند.
تا ئێستا سێ هەزار و 591 کوردی ئێزدی لە دەست داعش ڕزگارکراون و چارەنووسی دوو هەزار و 500ـی دیکەش نادیارە و هەوڵی ڕزگارکردنیان دەدرێت.