توێژینەوەیەک: بینینی کەسێکی نەخۆش دەتوانێت نەخۆشت بکات

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، کە لە گۆڤاری Nature Neuroscience بڵاو کراوەتەوە. بینینی کەسێکی نەخۆش لە دوورەوە دەتوانێت مێشک و سیستەمی بەرگریی لەشمان ئاگادار بکاتەوە.

بەگوێرەی زنجیرەیەک تاقیکردنەوە دەرکەوتووە مێشکمان هەستیارە بە بەرامبەر بە چەند نیشانەکانی نەخۆشی.

کاتێک کەسێک لە دوورەوە سەیری کەسێکی نەخۆش دەکات، نیشانە دیارەکانی وەکو تا، هەستکردن بە قورس بوونی مێشک و چاویان هەبووە.

توێژینەوەکە بە تایبەتی خانە لیمفاوییە زگماکییەکان (ILCs)ی پشکنیوە. بە شێوەیەکی ئاسایی ئەم خانانە کاتێک زیاد دەبن جەستە ڕاستەوخۆ بەر هەوکردنێک بکەوێت. بەڵام لەم تاقیکردنەوەدا، تەنیا بەرکەوتنی بینین لەگەڵ نەخۆشێک بووە هۆی زیادبوونی ئەم خانانە.

نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە، سارا ترابانێلی پسپۆڕی بەرگریی لە زانکۆی لۆزان لە سویسرا و تیمەکەی ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەم زانیاریانە ئەوە پیشان دەدەن کە خانەکانی ILC نەک تەنیا وەڵامی هەوکردنی جەستەیی دەدەنەوە بەڵکو وەڵامی ئەو بارودۆخانەش دەدەنەوە کە وەک هەڕەشەیەکی نزیک هەستیان پێدەکرێت.

 
Fly Erbil Advertisment