بارەگای بارزانی: بە توندی بێڕێزیکردن بەرانبەر بە میری ئێزدییان سەرکۆنە دەکەین

بارەگای بارزانی، پشتیوانیی لە میر حازم تەحسین دەکات و، هەموو هەوڵێکیش بۆ دروستکردنی دووبەرەکی لە نێو ئێزدییان و سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانیان ڕەت دەکاتەوە.
سێشەممە 5ـی ئابی 2025، بارەگای بارزانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە، زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو بێڕێزییە دەکەین کە لە لایەن کەسێکی نەزانی ئێزدی لە شاری بەرلین، کراوەتە سەر میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییان لە کوردستان، جیهان و سەرۆکی جڤاتی ڕۆحانی ئێزدییان.
لە ڕاگەیەنراوەکەی بارەگای بارزانیدا هاتووە، ئەم جۆرە ڕەفتارە مەبەستی خەراپەکارانەی لە پشتە و بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە.
هاوکات بارەگای بارزانی، پشتیوانی خۆی بۆ میر حازم تەحسین دووپات کردەوە و، هەموو هەوڵێکیش بۆ دروستکردنی دووبەرەکی لە نێو ئێزدییان و سوکایەتیپێکردن بە پیرۆزییەکانیانی ڕەت کردەوە.