ئاگرێکی گەورە باشووری فەرەنسای گرتووەتەوە

میدیا ناوخۆییەکانی فەرەنسا بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی حکوومەتی خۆجێی بڵاویانکردەوە، ئاگرێکی گەورە ناوچەیەکی باشووری فەرەنسا گرتووەتەوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، زیاتر لە دوو هەزار و 400 هێکتار بەربوومی کشتوکاڵی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە شاری ڕیباوت سووتاون.

عەقید ئەلێکساندەر گۆسارد، بە کەناڵی بی ئێف ئێم تیڤی ڕاگەیاند، لەگەڵ بەرگریی شارستانیدا خزمەت دەکات، ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە شاری ڕیباوت، چوار هەزار 500 هێکتار دارستان زیانیان بەرکەوتووە.

بە گوتەی گۆسارد، بڵێسەی ئاگرەکە بە شێوەیەکی نائاسایی خێرا بڵاوبووەتەوە و پێناچێت ئاگرەکە بەمزووانە بکوژێتەوە.

زیاتر لە هەزار تیمی ئاگرکوژێنەوە لە هەوڵی ئەوەدان ئاگرکە کۆنتڕۆڵ بکەن، کە بەهۆی بای بەهێزەوە ئاگرەکە کەوتەوە.

 
 
Fly Erbil Advertisment