مافی مرۆڤی عێراق: پەرلەمان هەوڵی دەرکردنی پرۆژە یاسایەکی مەترسیدار لە بارەی ئازادی ڕادەربڕین دەدات

ناوەندێکی مافی مرۆڤی عێراق هۆشداری دەدات لەوەی لایەنە دەسەڵاتدارەکانی عێراق هەوڵی دەرکردنی یاسایەکی مەترسیدار دەدەن بە ناوی "یاسای ئازادی ڕادەربڕین و بیروڕا و گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ئاشتیانە". وردەکارییەکانی یاساکە ڕوون نییە و ناونیشانەکەی پێچەوانەی ئەوەیە کە لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەدا نووسراوە و لێدوانەکانی لیژنەی مافی مرۆڤی ئەنجوومەنەکە.
سەنتەری نەخیل بۆ ماف و ئازادییەکانی ڕۆژنامەگەری جەخت لەوە دەکاتەوە، یاساکە هیچ کۆپییەکی نییە، سەرەڕای نزیک بوونەوەی هەڵبژاردن، نیگەرانی ڕاستەقینە سەبارەت بە نیازەکانی خستنەڕووی ئەو بڕگانە دەوروژێنێت کە ئازادییە گشتییەکان سنووردار دەکەن. هۆشداری دەدات لەوەی کە بە "پەسەندکردنی بێدەنگ"ی ئەم یاسایە وەسفی دەکات.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی سەنتەرەکە، لەلایەن ڕۆژنامەیەک و ماڵپەڕە هەواڵییە ناوخۆییەکانی عێراقەوە بڵاوکرایەوە، سەرچاوە پەرلەمانییەکان پشتڕاستیان کردەوە تا نیوەڕۆی هەینی، 1ـی ئابی 2025، وەشانی کۆتایی بەردەست نەبووە، لەکاتێکدا بڕیار بوو ڕەشنووسەکە لە "پلاتفۆرمە فەرمییەکان" بڵاوبکرێتەوە، بەتایبەتی کە ئەنجوومەن بەنیازە لە دانیشتنەکەیدا ئەنجامی بدات، دەنگ لەسەر یاساکە بدات. ئەمەش گومانەکان لەبارەی نیازی تێپەڕاندنی بڕگە یاساکە دەدات.
لەو چوارچێوەیەدا، سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان لێدوانی چالاکانی مافی مرۆڤیان بڵاو کردەوە، بەشێکیان هۆشدارییان لە "پێشێلکردنی بنەمای بەشداریکردنی کۆمەڵگا" دا. جەختیشیان کردەوە ئەم هەڵسوکەوتە دەرگا بۆ لایەنە دەسەڵاتدارەکان دەکاتەوە، گۆڕانکاری مەترسیدار لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادییەکاندا بکەن، بەتایبەتی کە ئاماژە بە مەترسییەکی ڕوون لەسەر ئازادیی ڕادەربڕین هەیە بە بیانووی یاسایەک کە مەبەست لێی دەرچوونە بە ناڕوونی.
لە عێراقدا لەژێر سیستەمی سیاسی و حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانیدا، ئازادیەکان بە گشتیی و ئازادی ڕادەربڕین بەتایبەتی، بەدەست سنووردارکردن و ڕێوشوێنی سیستماتیکەوە گرفتارن کە ئامانجیان بێدەنگکردنی دەنگەکان و دەستبەسەرداگرتنی بۆچوونەکان و قەدەغەکردنی ڕادەربڕین. ئەمە جگە لە فشار بۆ ڕۆژنامەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەلایەن چالاکوانانەوەکە ڕەخنە لەم دەسەڵاتەی حکوومەت دەگرن و دژایەتی حکوومەت دەکەن و داوای چاکسازی و گۆڕانکاری دەکەن.
ڕۆژی شەممە 2ـی ئابی 2025، ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ڕایگەیاند: تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای ئازادی ڕادەربڕین لە عێراق، دەبێتە هۆی پاشکەشکردنێکی مەترسیدار بۆ ئازادی گشتیی لەو وڵاتەدا.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، پڕۆژە یاسای ئازادی ڕادەربڕین، کۆتوبەندی بێ پاساو بۆ ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتییانە دروست دەکات و، سەرکوتکردن دەکاتە فەرمی کە بەم ساڵانەی دواییدا لە عێراق زیادی کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە ناوەرۆکی پرۆژە یاسای ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندنی ئاشتییانە، خەڵکی عێراق و بە تایبەتی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤی نیگەران کردووە.
ڕۆژی پێنجشەممە 31ـی تەممووزی 2025، فەرمانگەی میدیا و ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمان نۆ بڕگەی لەخۆ دەگرێ، یەکێ لەو بڕگانە دەنگدان بوو لەسەر پرۆژە یاسای ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتییانە.
بەڵام ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی ئامادەبووان دواخرا و موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، بڕیاری دا پەرلەمانتارانی ئامادەنەبوو لە کۆبوونەوەکە بە بڕی یەکەم ملیۆن دینار سزا بدات.