وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی ده‌داته بانكی ناوه‌ندیی عێراق

ڕوانگەی ئێکۆ عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، زیاتر له سی بانكی عێراق كه‌وتوونه‌ته ژێر سزاكانی ئه‌مه‌ریكا؛ ده‌شڵێت، وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا له باره‌ی ئه‌و سزایانه چاوه‌ڕوانی بانكی ناوه‌ندیی عێراق ده‌كات.
چوارشه‌ممه، 6ـی ئابی 2025، ڕوانگەی "ئێکۆ عێراق"، کە تایبەتە بە کاروباری ئابووری ڕایگه‌یاند، له كۆی 72 بانك كه له عێراق كار ده‌كه‌ن، 35ـیان کەوتوونەتە ژێر سزاکانی ئەمه‌ریکا.
ڕوانگەی ئێکۆ عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئەو بانکانەی لە عێراقدا، هه‌ندێكیان عێراقین و هه‌ندێكی دیكه‌یان عه‌ره‌بین. ده‌شڵێت، سزاكه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه به‌سه‌ر ئه‌و بانكانه‌دا سه‌پاندوویه‌تی، مامه‌ڵه‌كردن به دۆلاریان لێ قەدەغە دەکات.
ڕوانگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، دوایین بانک کە سزای بەسەردا سەپێنراوه، بانکی نێودەوڵەتی بەغدا بووە، بەهۆی ئه‌وه‌ی بەڕێوەبەری پێشووی کارگێڕیی ئه‌و بانكه "دووزمانی" كردووه و زانیاریی هه‌ڵه‌ی گواستووه‌ته‌وه.
ڕوانگەی ئێکۆ عێراق گوتووشیه‌تی، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵه‌وه بانكی ناوه‌ندیی عێراق له سزادانی بانكه‌كان و مامه‌ڵه نایاساییه‌كانیان به دۆلار و هاوکارییەکانیان لەگەڵ لایەنە قەدەغەکراوەکان ئاگادار ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ریش بانكی ناوه‌ندیی وه‌ڵامی ئیمه‌یڵه‌كانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌داته‌وه، ڕووبه‌ڕووی سزای هه‌مان وه‌زاره‌ت ده‌بێته‌وه.