هۆشیار زێباری: حکوومەتی هەرێم هەموو ئاسانکارییەکی بۆ زیارەتکارانی شیعە کردووە

ئەندامێكی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژه به‌وه ده‌كات، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ڕێزگرتن له په‌یڕه‌وانی مه‌زهه‌بی شیعه و سرووته‌كانیان، هه‌موو كارئاسانییه‌كی بۆ زیاره‌تكارانی ئێرانی و ئازه‌ربایجانی كردووه.
چوارشه‌ممه، 6ـی ئابی 2025، هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی، ڕێز له بیروباوه‌ڕی مرۆڤ به‌گشتی و په‌یڕه‌وانی مه‌زهه‌بی شیعه به‌تایبه‌تی و سرووت و ڕێوڕه‌سمه‌كانیان له وه‌رزی زیاره‌تكردنی شوێنه پیرۆزه‌كانیان ده‌گرن.
هۆشیار زێباری جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌م ڕێزدانانه‌ی بۆ بیروباوه‌ڕی مرۆڤایه‌تی و په‌یڕه‌وانی شیعه، هه‌موو ئاسانكاری و هاوكارییه‌كی پێشكه‌ش به زیاره‌تكارانی ئێرانی و ئازه‌ربایجانی بۆ به‌شداریكردنیان له چله‌ی ئیمام حوسێن و له ڕێوڕه‌سمه‌كانی كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف كردووه.