خالید نەرمۆ: زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی شێخان دابه‌ش ده‌كرێت

سه‌رۆكی شاره‌وانیی شێخان ڕایگه‌یاند، به‌م زووانه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی قەزای شێخان دابه‌ش ده‌كرێت.
پێنجشەممە 7ـی ئابی 2025، خالید نەرمۆ، سه‌رۆكی شاره‌وانیی شێخان بە کوردستان24ـی گوت: ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر دابینكردنی هه‌زار و 500 پارچه زه‌وی دراوه و به‌م زووانه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی ده‌ڤه‌ره‌كه دابه‌ش ده‌كرێت.
لە 27ـی ئاداری 2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بڕیار درا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی.
بڕیارەکە لە 28ـی ئایاری 2024، لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاو کرایەوە.