حکوومەتی لوبنان چه‌ك له حزبوڵڵا داده‌ماڵێت و ئه‌مه‌ریكاش پێشوازیی لێده‌كات

نێردەی تایبەتی سه‌رۆكی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سووریا پێشوازی له بڕیاری حكوومه‌تی لوبنان ده‌كات بۆ چه‌كداماڵینی حزبوڵڵا و به بڕیارێكی مێژوویی و بوێرانه ناوی ده‌بات.
پێنجشه‌ممه، 7ـی ئابی 2025، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سه‌رۆكی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سووریا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) په‌یامێكی ئاراسته‌ی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی حكوومه‌تی لوبنان كرد، كه ڕاگه‌یاندووه، چه‌ك ته‌نیا به ده‌ستی حكوومه‌ته‌وه ده‌بێت و ده‌بێت حزبوڵڵا و هه‌ر گرووپ و ڕێكخراوێكی چه‌كداریی ئه‌و وڵاته چه‌ك دابنێن.
تۆم باراک گوتوویه‌تی، بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت گوزارشت له یه‌ك نه‌ته‌وه و یه‌ك سوپای نیشتمانیی لوبنان ده‌كات.
حكوومه‌تی لوبنان به‌بێ ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی شیعه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به حزبوڵڵا وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی چه‌كداری دا.
پۆڵ مه‌رقه‌س، وه‌زیری راگه‌یاندنی لوبنان ڕایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی حكوومه‌تی لوبناندا، كه تایبه‌ت بوو به خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن به نامه‌كه‌ی تۆم باراك سه‌باره‌ت به كۆتاییهێنان به حیزبوڵڵا وه‌ك ڕێكخراوێكی چه‌كداری له لوبنان، وه‌زیرانی سه‌ر به حیزبوڵڵا و حزبی ئه‌مه‌ل بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد، به‌ڵام حكوومه‌تی لوبنان له دانیشتنه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو و پێشنیازی كۆتاییهێنان به حیزبوڵڵای په‌سه‌ند كرد.
وه‌ك بڵاویشكراوه‌ته‌وه، دوای ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌تی لوبنان، سوپای ئه‌و وڵاته له ناوچه سنوورییه‌كان و ئه‌و پێگانه‌ی ده‌گرنه‌وه، كه تا ئێستا به‌ده‌ست حیزبوڵڵاوه بوون.