وەزارەتی ئەوقاف: گوتاری هەینی لە سێ هەزار مزگەوت پێشکەش دەکرێت
" لە کابینەی نۆیەم 439 مزگەوت کراونەتەوە"

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاماژە بەوە دەکات، لە هەرێمی کوردستان 100حوجرەی فەقێ و 130 بنکەی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز هەن، کە 54یان لە کابینەی نۆیەم کراونەتەوە.
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئەمڕۆ هەینی، 8ـی ئابی 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: لە کابینەی نۆیەم 439 مزگەوت و 54 بنکەی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز دروستکراون و ژمارەیەک مزگەوتی دیکەش تەواونەکراون.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف گوتیشی: لە هەرێمی کوردستان شەش هەزار و 300 مزگەوت هەن، گوتاری هەینی لە سێ هەزار و 450 مزگەوت پێشکەش دەکرێت و 130 بنکەی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆزیش هەن، ھەروەھا حکوومەتی کوردستان بەدابینکردنی زەوی شایستە و زۆرباش لەناوەندی شارەکان و خزمەتگوزاریەکانی دیکە پشتیوانی لەدروستکردنی مزگەوت لەشوێنە پێویستەکان دەکات .
نەبەز ئیسماعیل ئاماژەی بەوە کرد، نزیکەی سێ هەزار مامۆستای ئایینی دامەزراو هەن لەگەڵ هەزار و 500 مامۆستای ئایینی خۆبەخش مانگانە دەرماڵەی 250 هەزار دیناری وەردەگرن، حکوومەتی هەرێم کار لەسەر ئەوە دەکات بڕی دەرماڵە بۆ خۆبەخشان زیاتربکات.
هەروەها لەگەڵ هەبوونی زیاتر لە حوجرەی فەقێیان کە دوای چەندین ساڵ لە خوێندنی شەرعی بڕوانامەی مەلاتییان پێ دەدرێت.