میسر و قه‌ته‌ر هه‌وڵی دانانی چوارچێوه‌یه‌كی نوێ بۆ ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی غه‌ززه ده‌ده‌ن

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، دوو وڵاتی عه‌ره‌بی هه‌وڵ ده‌ده‌ن چوارچێوه‌یه‌كی نوێ بۆ ڕێككه‌وتنی غه‌ززه دابنێن؛ ده‌شڵێن، ئامانج له‌م هه‌وڵه‌یان كۆتاییهێنانی یه‌كجاره‌كی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماسه.
هه‌ینی، 8ـی ئابی 2025، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عه‌ره‌بی بڵاویان كرده‌وه، میسر و قه‌ته‌ر وه‌ك دوو نێوه‌ندگیر هه‌وڵی دانانی چوارچێوه‌یه‌كی نوێ بۆ ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی غه‌ززه له نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه‌كان به ئاژانسه‌كانیان گوتووه، چوارچێوه نوێیه‌كه ئازادكردنی ته‌واوی بارمته‌كان به یه‌ك كاروان به‌رانبه‌ر به كۆتاییهێنانی یه‌كجاره‌كی شه‌ڕی غه‌ززه و كشانه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل له كه‌رته‌كه له خۆ ده‌گرێت.
پێنجشه‌ممه، 7ـی ئابی 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ تۆڕی (فۆكس نیوز)ـی ئه‌مه‌ریكی پێداگری خۆی بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌رتی غه‌ززه دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها گوتبووی، دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی غه‌ززه، به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رته‌كه به هێزه عه‌ره‌بییه‌كان ده‌سپێرن.
هاوكات بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاندبوو، پلانه‌كانی ناتانیاهۆ بۆ فراوانكردنی هێرشه داگیركارییه‌كان، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری بارمته‌كان ببێت و خۆیان و خێزانه‌كانیان بكاته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كانی.
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی باسی له‌وه‌ش كردبوو، لێدوانه‌كانی ناتانیاهۆ جۆرێكه له كوده‌تا به‌سه‌ر ڕێڕه‌و و ئاراسته‌ی دانوستانه‌كان بۆ ئاگربه‌ستی غه‌ززه.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 8ـی ئابی 2025، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی ئاسایشی ئیسرائیل پێشنیازی بنیامین ناتانیاهۆی بۆ داگیرکردنی تەواوی کەرتی غەززە پەسەند کرد.