بەرگریی شارستانی سۆران: گەشتیارێک لە ڕووباری خەلان بیاو خنکا

گوتەبێژی بەرگریی شارستانییەتی سۆران ئاماژەی دا، ئافرەتێکی ڕووباری خەلان بیاو نزیک گوندی هەنارە لە سنووری شارۆچکەی خەلیفان خنکا.
هەینی 8ـی ئابی 2025، ڕەوەند مەغدید گوتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران بە کوردستان24ـی گوت: ئافرەتێکی 31 ساڵ بەناوی فرمێسک بارزان عوسمان، لە ڕووباری (خەلان بیاو) نزیک گوندی هەنارە لە سنووری شارۆچکەی خەلیفان خنکا، کە بۆ گەشت چووبوونە ئەو دەڤەرە.
هاوکات کاروان سرێشمەیی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی خەلیفانیش گوتی: تەرمی ئافرەتەکە ڕاستەوخۆ ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کرا.
بەپێی دواین ئاماری بەرگریی شارستانییەتی سۆران، تەنیا لەم ساڵ دا حەوت ڕووداوی خنکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕوویان داوە.