ئێران سەرکۆنەی پلانی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی کەرتی غەززە دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دەڵێت: پلانی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی کەرتی غەززە، ئامانج لێی پاکتاوی ڕەگەزی و جینۆسایدکردنی دانیشتووانی کەرتەکەیە.

هەینی 8ـی ئابی 2025، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە ڕاگەیەنراوێکدا، سەرکۆنەی پلانی ئیسرائیلی بۆ داگیکردنی کەرتی غەززە کرد.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دەڵێت: پلانەکەی ئیسرائیل، ئاماژەیەکی ڕوون و ئاشکرایە بۆ ئەنجامدانی پاکتاوی ڕەگەزی و جینۆسایدکردنی دانیشتووانی کەرتی غەززە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ حکوومەتی ئیسرائیل پێشنیازەکەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی بۆ داگیرکردنی تەواوی کەرتی غەززە پەسەند کرد.

پێنجشەممە، 7ی ئابی 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ تۆڕی (فۆکس نیوز)، پێداگری خۆی بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەرتی غەززە دووپات کردەوە، گوتوویەتی، دوای دەستبەسەرداگرتنی، بەڕێوەبردنی کەرتەکە بە هێزە عەرەبییەکان دەسپێرن.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment