بەرپرسانی کۆشکی سپی: کۆبوونەوەی پوتن و ترەمپ لە بنکەیەکی سەربازی لە ئەلاسکا بەڕێوەدەچێت

میدیاکانی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە بە پشت بەستن بە بەرپرسانی کۆشکی سپی ڕاپۆرتیان دا،کۆبوونەوەی پێشبینیکراوی نێوان ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی لە بنکەی سەربازی ئێلمندۆرف ڕیچاردسۆن، لە ئەنکۆرەیج لە ئەلاسکا بەڕێوە دەچێت.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سی ئێن ئێن، بنکەکە دەکەوێتە پەراوێزی باکووری ئەنکۆرەیج، ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بژاردەی شوێن لە ئەلاسکا کە پێشتر بەشێک بووە لە ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا، بەهۆی لوتکەی وەرزی گەشتیارییەوە سنووردار بووە. 

کرێملین و کۆشکی سپی هەفتەی ڕابردوو ڕایانگەیاند، لوتکەکە لە 15ـی ئاب لە ویلایەتی ئەلاسکا بەڕێوە دەچێت و کارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕۆژی سێشەممە پشتڕاستی کردەوە، کۆبوونەوەکە لە ئەنکۆراجی پایتەختی ئەلاسکا بەڕێوە دەچێت. 

لیڤیت لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی داهاتوو. سەرۆک ترەمپ گەشتێکی سەرانسەری وڵات دەکات بۆ ئەنکۆراجی پایتەختی ئەلاسکا بۆ کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا. 

سەرەڕای ئەو پرسگەلە زۆرانەی کە چاوەڕوان دەکرێت لە نێوان هەردوو سەرۆکدا تاوتوێ بکرێن، دیارترینیان پرسی ئۆکرانیایە، بەڵام پێشبینی دەکرێت پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕیزی لێکتێگەیشتنە ئەگەرییەکان بن. ئەمەش بە تایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە یەکتربڕەکانی دوو وڵات لە ناوچەکە و کاریگەرییەکانی قەیرانی ئۆکرانیا لەسەر دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پرسی فەڵەستین کە تا ئێستاش وەک خاڵی سەرەکی گرژییەکان لە ناوچەکەدا دەمێنێتەوە، ڕاستە. 

شارەزایان پێشبینی دەکەن، ئەگەر لە ماوەیەکی نزیکدا لێکگەیشتن لە نێوان پوتن و ترەمپدا بکرێت، دەکرێت زۆرێک لە کێشە ناوچەییەکان چارەسەر بکرێن، بەبێ ئەوەی لە یەکەم کۆبوونەوەدا ئەو بابەتە یەکلایی بکرێتەوە.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment