ئەحمەد سەحاف: شه‌ش كۆچبه‌ره كورده‌كه له لیبیاوه گه‌ڕێندرانه‌وه عێراق

هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، شه‌ش كۆچبه‌ره كورده‌كه كه له لیبیا ده‌ستگیر كرابوون، ئازاد كراون و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه عێراق.
هه‌ینی، 15ـی ئابی 2025، ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا ڕایگه‌یاند، ئه‌و شه‌ش هاووڵاتییه عێراقییه‌ی به نایاسایی گه‌یشتبوونه لیبیا، به هه‌ماهه‌نگیی نێوان باڵیۆزخانه‌ی عێراق و به‌رپرسانی لیبیا ئازاد كراون و گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه عێراق.
شەش گەنجی هەرێمی كوردستان، زیاتر له مانگێك به‌ر له ئێستا، لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەرە و عەممانی پایتەختی ئوردن بە ڕێ کەوتن، لەوێشەوە چوونە شاری بەنغازی لە لیبیا، بەڵام دواتر ویستویانە لە بەنغازییەوە بچنە تەرابلوس، هەر لەوێدا دەستگیر کراون.
پێنجشه‌ممه، 14ـی ئابی 2025، ئەحمەد سەحاف تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بە هەماهەنگیی حکوومەتی لیبیا، هەموو ڕێکارکی گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ئەو گەنجانە بۆ هەرێمی کوردستان تەواو کراون.
باسی لەوەش کردبوو، "دۆخی تەندروستیی کۆچبەرەکان ئێستا زۆر باشە، هەروەها هەماهەنگییەکی زۆر باشمان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە هەیە."
هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، گوتبووشی: ئەو کۆچبەرە کوردانە لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو دەگەڕێندرێنە عێراق و لەوێشەوە بۆ هەرێمی کوردستان.