ئەڵمانیا داوای مافی پەنابەرێتیی زیاتر لە 30 هەزار عێراقی ڕەت کردووەتەوە

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند: حکوومەتی ئەڵمانیا داوای مافی پەنابەرێتیی زیاتر لە 30 هەزار پەنابەری عێراقی ڕەت کردووەتەوە.

هەینی 15ـی ئابی 2025، کەریم نووری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاشکرای کردووە، دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا داوای مافی پەنابەرێتیی زیاتر لە 30 هەزار پەنابەری عێراقیان ڕەت کردووەتەوە و حکوومەتی عێراق بە هەماهەنگیی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا هەوڵ بۆ سنووردارکردنی کۆچی نایاسایی دەدات.

بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ڕایگەیاند: دیاردەی کۆچی نایاسایی دیاردەیەکی مەترسییدارە و پێویستە لە ڕێگەی تێگەیشتن لە هۆکارەکانی کۆچکردن، کۆچ سنووردار بکرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ماوەکانی ڕابردوودا چوار هه‌زار و 500 پەنابەری عێراقییان لە سنوورەکانی بیلاڕووسیاوە گەڕاندووەتەوە. 

 
Fly Erbil Advertisment