ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی ئەورووپا: ترەمپ پشتگیری کورد دەکات

ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی ئەورووپا ڕایگەیاند، سەرۆک ترەمپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتیوانی لە کورد دەکات، پەیوەندییەکانی کورد و ئەمەریکا زۆر باشن.
ئەمڕۆ دووشەممە، 18ـی ئابی 2025، ڕۆب ڕۆس، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئەورووپا ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی نیوان کورد و ئەمەریکا زۆرباشن، کورد هەمیشە هاوپەیمانییەکی بەهێزی ئەمەریکا بووە.
ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئەورووپا دەلێت: هەمیشە گوتوومە کورد گەلێکی ئازان و بۆ ئازادی و مافو خاکی خۆیان جەنگاون.
دەشڵێت: پێموابێت سەرۆ ترەمپیش پشتیوانی کورد دەکات، بەهۆی ئەو پەیوەندییە باشەی کورد و ئەمەریکا، پێموابێت سەرۆک ترەمپ لە ڕؤژهەڵاتی ناوەراست پشتیوانی کورد دەکات.