کۆمیسیۆن مۆڵەتی سێ ڕۆژ بۆ دیاریکردنی جێگرەوەی کاندیدە دوورخراوەکان دادەنێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، مۆڵه‌تی سێ ڕۆژ بۆ دیاریكردنی جێگره‌وه‌ی كاندیده دوورخراوه‌كان داده‌نێت و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر كاندیدێك دوای 4ـی ئه‌یلوول دوور بخرێته‌وه جێگره‌وه‌ی بۆ دانانرێت.
چوارشممە 20ـی ئابی 2025، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا باس لەوە دەکات؛ ئەو پارت و هاوپەیمانێتییانەێ کە کاندیدەکانیان دوورخراونەتەوە ماوەی سێ ڕۆژیان لەبەردەستە بۆ جێگرتنەوەی کاندیدە دوورخراوەکانیان، لە کاتێکدا بەسەدان کاندید بە تۆمەتی جیاواز لە کێبرکێی هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی کۆمیسیۆن هەر کاندیدێک لە دوای 4ـی مانگی ئەیلوولی داهاتووەوە دووربخرێتەوە، هیچ جێگرەوەیەکی بۆ دانانرێت، چونکە کۆمیسیۆن لە ڕووی هونەرییەوە توانای نییە لە دوای ئەو ڕێکەوتە جێگرەوە دابنێت.
سێشه‌ممه، 19ـی ئابی 2025، حەسەن قەباس، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق گوتی، ژماره‌ی كاندیده دوورخراوه‌كان له هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتووی په‌رله‌مان، گه‌یشتووه‌ته 470 كاندید.
هەروەها مه‌شعان جبووری، سیاسه‌تمه‌داری عێراقی ڕایگەیاندبوو، 253 کاندید به‌هۆی ئه‌ندامبوونیان له حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه، له كاندیدبوون دوور خراونه‌ته‌وه و 16 كه‌سی دیكه كه كاندیدی دیارن و په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تیی ناسراون، هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیار له دۆسیه‌كانیان ده‌درێت.
9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردبووەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریی کرد.