ئایدن مه‌عرووف: دەبووایە خۆپیشاندانەکەی سلێمانی لە دژی نەناردنی مووچە بووایە

وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، حكوومه‌تی عێراق پابه‌ندیی ڕێككه‌وتنه‌كان نابێت و مه‌به‌ستیه‌تی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بێزار بكات؛ ده‌شڵێت، به‌غدا به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتییانی نیازی باش نییه.
چوارشەممە، 20ـی ئابی 2025، ئایدن مه‌عرووف، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: مووچه پرسێكی ده‌ستوورییه و به ده‌ستوور و یاسای بودجه‌ی گشتیی چاره كراوه، به‌ڵام به‌غدا نیازی نییه ئه‌م پرسه به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی چاره بكات.
ئایدن مه‌عرووف گوتیشی، به‌غدا له‌و گه‌مه و مانۆڕانه‌ی ده‌یكات، ئامانجیه‌تی خه‌ڵك و هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ده‌ستكه‌وت و ئیمیتیازاتهكان به لاوه بنێن و ته‌نیا فۆكه‌س بخه‌نه سه‌ر مووچه.
ئایدن مه‌عرووف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كان بووه، به‌ڵام حكوومه‌تی فیدراڵ پابه‌ند نه‌بووه و پاساوی جۆراوجۆر ده‌بینێته‌وه و جیاوازی له نێوان عێراقییه‌كان ده‌كات.
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دەبووایە خۆپیشاندانەکەی سلێمانی لە دژی نەناردنی مووچە بووایە.