پەرلەمانی عێراق خشتەی کاری بڵاوکردەوە و پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی تێدا نییە

پەرلەمانی عێراق خشتەی کاری ڕۆژانی دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممەی هەفتەی داهاتووی بڵاوکردەوە.

پێنجشەممە، 21ـی ئابی 2025، پەرلەمانی عێراق خشتەی کاری دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو 25ـی ئابی 2025، بڵاوکردەوە کە گفتوگۆ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک دەکرێت، یەکێک لەوانە خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای پێشنیاز کراوی مافی پێکهاتەکانە.

هەروەها لە دانیشتنی ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو 26ـی ئابی 2025، گفتوگۆ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک دەکرێت، لەوانە خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی جەنگی و هەڵەی سەربازیی شەڕی تیرۆر دەکرێت.

لە دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتووی پەرلەمان کۆمەڵێک پرۆژە یاسا و هەموارکردنەوەی چەند یاسایەک گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

 

 
Fly Erbil Advertisment