مه‌سرور بارزانی: گرژی و پێکدادانه‌كانی سلێمانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كانی سلێمانی په‌یامێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا داوای دانبه‌خۆداگرتن له‌ هه‌ردوو لایه‌نه‌ به‌ركه‌وتووه‌كه‌ ده‌كات و داوا ده‌كات ئاسایشی سلێمانی تێك نه‌چێت و كوڕی خه‌ڵك نه‌كرێته‌ قوربانی.

‌به‌یانی هه‌ینی، 22ـی ئابی 2025، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه‌، ئەم گرژی و پێکدانانەی لە سلێمانی ڕوو دەدات، ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج.

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ پێویستیشی زانیوه‌، هەموو لایەک دان بە خۆیاندا بگرن و دەستبەجێ ئەو پێکدادانانە ڕابگیرێت  و گەنجانی ئەم وڵاتە نەکرێنە قوربانی، هەر کێشە و ناکۆکییەکیش هەبێت پێویستە بە ڕێگەی یاسایی چارەسەر بکرێت.

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ هەموو لایەنەکان لە هەوڵدایه‌ بۆ ئەوەی کۆتایی بەم گرژیانە بهێنرێت و ڕێگە لە خوێنڕشتن و توندوتیژی بگیرێت.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment