هۆشیار زێباری: دەبێت یاسا لە سەرووی هەمووانەوە بێت

ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه چەکدارییەی شه‌وی ڕابردووی سلێمانی ئازاربه‌خش و خوێناوی بوون؛ ده‌شڵێت، ڕێگریكردن له ئاڵۆزی ده‌بێت ئه‌ركی سه‌ره‌كی هێزه ئه‌منییه‌كان بێت.
هه‌ینی، 22ـی ئابی 2025، هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) بڵاوی كرده‌وه و ڕایگه‌یاندووه، شه‌ڕ و پێكدادانه چه‌كدارییه‌كانی شه‌وی ڕابردووی سلێمانی، به‌تایبه‌تی ئازاربه‌خش و خوێناوی بوون، بەڵام دەبێت یاسا لە سەرووی هەمووانەوە بێت.
هۆشیار زێباری گوتووشیه‌تی، ئه‌و پێکدادانە چەکدارییە خوێناوییە، بەتایبەتی کە خەڵك بوونە قوربانی و بەگوێرەی ڕێکارە شەفافەکانی دادگە، یاسا لەسەر چەند سیاسەتمەدارێك جێبەجێ کرا.
زێباری ده‌شڵێت، پاراستنی بەها مرۆییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، دیموکراسییەت و ڕێگری‌کردن لە پشێوی، ئەرکی هێزە ئەمنییەکانە لە سلێمانی و دەبێت یاسا لە سەرووی هەمووانەوە بێت.
هه‌ینی، 22ـی ئابی 2025، میدیای نزیك له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر زاری عه‌مید ئارام محه‌ممه‌د ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گوتی، له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و به پێی مادده‌ی 56 له یاسای سزاكانی عێراق ژماره 111ـی ساڵی 1969ـی هه‌مواركراو، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ لاهور جه‌نگی و "چه‌ند تۆمه‌تبارێكی دیكه"، ده‌رچووه.
هه‌روه‌ها دادوه‌ر سه‌ڵاح حه‌سه‌ن، جێگری سه‌رۆكی دادگای سلێمانی كه هاوكات گوته‌بێژی دادگاكه‌شه به هه‌مان شێوه به كوردستان24 و به میدیای نزیك له یه‌كێتی ڕاگه‌یاند، بڕیاری ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و "چه‌ند تۆمه‌تباریكی دیكه" له لایه‌ن دادگای ئاسایشی سلێمانی ده‌رچووه، بڕیاره‌كه‌ش به پێی مادده‌ی 56 له یاسای سزاكانی عێراق ژماره 111ـی ساڵی 1969ـی هه‌مواركراو بووه.
به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی، 22ـی ئابی 2025، لاهور شێخ جه‌نگی په‌یامێكی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر بانی هۆتێل لاله‌زار له سلێمانی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ڕه‌خنه‌ی توندی له یه‌كێتی گرت و تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵ و خیانه‌تكاری دایه پاڵ.
به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی، 22ـی ئابی 2025، هاوژین جه‌مال، په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی گوتی، هێرشی هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ سه‌ر هۆتێل لاله‌زار له سه‌رچنار ده‌ستی پێكرد و له‌و هێرشه‌دا چه‌كی قورسیش به‌كار دێت و ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆر دێت.
دواتر میدیاکانی یەکێتی بڵاویان کرده‌وه، کەمێک لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی برای لەلایەن هێزەکانی یەکێتی دەستگیر کران.