سەڵاحەددین.. لەئەنجامی بۆردومانی حەشارگەیەکی داعش، ژمارەیەک چەکدار کوژران

وێنەی کاتی بۆردومانی حەشارگەکە
وێنەی کاتی بۆردومانی حەشارگەکە

ئەمڕۆ شەممە، 13ـی ئابی 2025، سوپای عێراق هێرشێکی ئاسمانییان کردە سەر حەشارگەیەکی داعش و سەرجەم چەکدارەکانی داعش کوژران.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە دۆڵی شای لە پارێزگای سەڵاحەددین، بەفڕۆکەی جەنگی ئێف 16 هێرشیان کردووەتە سەر حەشارگەیەک کە ژمارەیەک چەکداری داعشی تێدابووە و بۆردومانیان کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەهاوکاریی هەواڵگریی هێرشێکی سەرکەوتوویان کردووەتە سەر ئەو حەشارگەیەی چەکدارانی داعش، کە لەئەنجامدا هەموو چەکدارەکان کوژراون و چەک و کەرەستە و ئامێرەکانی پەیوەندییشیان لەناوبردووە. 

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەش دا، "هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ ئەو گرووپانەی سەر بەداعش، چونکە هیچ شوێنێکیان لەخاکی عێراقدا نییە.


 

 
 
Fly Erbil Advertisment