فریدریک مێرز: ئەڵمانیا توانای دابینکردنی هاوکاریی کۆمەڵایەتی نەماوە

ڕۆژنامەی 'زەدەیلی تەلەگراف'ـی بەریتانی بڵاویکردەوە، فریدریک مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، لە وتارێکدا لە کۆنفرانسی پارتی هەرێمی، ڕایگەیاندووە، ئەڵمانیا توانای دابینکردنی هاوکاریی کۆمەڵایەتیی نەماوە.

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە وتارەکەیدا گوتی "چیدیکە ئەڵمانیا ناتوانێت پارەی هاوکاریی کۆمەڵایەتی وەک ئەوەی ئەمڕۆ هەیە، دابین بکات، دەشڵێت: ئێمە چیدیکە لە ڕووی ئابوورییەوە ئەو توانایەمان نییە."

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دووپاتیکردەوە، بەردەوام دەبێت لە سیاسەتی سنووردارکردنی کۆچبەری و پەرەپێدانی ڕێکارەکانی پاڵپشتیکردنی بازرگانی.

مێرز جەختی کردەوە، کە چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگە ئابوورییانەی ڕووبەڕووی وڵات بووەتەوە، زۆر گەورەترە لەوەی لە سەرەتادا پێشبینی دەکرا.

ئەڵمانیا کە گەورەترین پیشەسازی ئەورووپایە، بەدەست بەرزبوونەوەی تێچووی وزە و باجەکانی ئەمەریکاوە گیرۆدەبووە.

پێشتریش ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا لە کۆتایی سەردانەکەیدا بۆ بێلاڕووس ڕایگەیاندبوو، ئابووری ئەڵمانیا و فەرەنسا لە لێواری پاشەکشەدان.

لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو، تۆماری ناوەندی بیانییەکانی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، نزیکەی 3.48 ملیۆن پەنابەر لە ئەڵمانیا دەژین.

ژمارەی پەنابەرانی ئۆکرانیا لە ئەڵمانیا بریتییە 1.18 ملیۆن کەس، کە لەساڵی 2024 بەراورد بە 2023، 45 هەزار پەنابەر زیادیکردووە.

هەروەها بەگوێرەی داتاکانی ئاماری فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ پەنابەران، نزیکەی 973 هەزار پەنابەری سووری لە ئەڵمانیا دەژین،  

 

 
 
Fly Erbil Advertisment