كۆمیسیۆن سیسته‌می نوێی تایبه‌ت به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ڕاگه‌یاند

كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سیستمه‌كێكی تایبه‌ت به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن په‌سند ده‌كات؛ هاوكات هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت، له ئه‌گه‌ری سه‌رپێچیكردنی سیسته‌مه‌كه، كاندید دوور ده‌خرێته‌وه.
چوارشه‌ممه، 27ـی ئابی 2025، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سیسته‌می ژماره (4)ـی تایبه‌ت به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتووی په‌رله‌مان ڕاگه‌یاند و سه‌رجه‌م پارت و هاوپه‌یمانی و كاندیده‌كان پابه‌ند ده‌كات، به هیچ شێوه‌یه‌ك پاره‌ی گشتیی ده‌وڵه‌ت بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كار نه‌هێنن.
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌شڵێت، هه‌ر پارت و هاوپه‌یمانی و كاندیدێك پابه‌ندی ئه‌م سیسته‌مه نه‌بێت، ڕووبه‌ڕووی سزای توند ده‌بێته‌وه، له‌وانه‌ش دوورخستنه‌وه‌یان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن. جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت به‌ر له واده‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌كان، هیچ كه‌س و لایه‌نێك بانگه‌شه بكات.
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، 19 لیژنه‌ی سه‌ره‌كییان له نووسینگه‌ی نیشتمانیی پێكهێناوه هاوكات له‌گه‌ڵ چه‌ند لیژنه‌یه‌كی دیكه له نووسینگه‌ی پارێزگاكان بۆ چاودێریكردنی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك له لایه‌ن پارت و هاوپه‌یمانی و كاندیده‌كان. گوتووشیه‌تی، تا ئێستا هیچ سه‌رپێچییه‌ك تۆمار نه‌كراوه.
9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردبووەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریی کرد.