ده‌رچووانی به‌شه پسپۆرییه‌كانی نه‌وت له به‌سره: وه‌زاره‌تی نه‌وت فه‌رامۆشی كردووین

بێكاری و نه‌بوونی هه‌لی كار له عێراق ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بێت و عێراقییه‌كان له سوودی سه‌رچاوه‌كانی وڵاته‌كه‌یان بێبه‌ش ده‌بن و گله‌یی له به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، كه نه‌یانتوانیوه هه‌لی كاریان بۆ بڕه‌خسێنن؛ له‌م باره‌وه ده‌رچووانی به‌شه پسپۆرییه‌كانی نه‌وت له به‌سره له به‌رده‌م كۆمپانیای نه‌وتی شاره‌كه‌یان خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییان كرد و ڕایده‌گه‌یه‌نن، په‌راوێز خراون و هیچ ده‌رفه‌تێكی كاریان بۆ ناڕه‌خسێنن.
چوارشه‌ممه، 27ـی ئابی 2025، ده‌یان ده‌رچووی به‌شه پسپۆرییه‌كانی نه‌وت له به‌سره له به‌رده‌م كۆمپانیای نه‌وتی به‌سره‌دا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و له دژی نه‌بوونی هه‌لی له كۆمپانیاكه و په‌راوێزخستنیان، خۆپیشاندانیان كرد.
خۆپیشانده‌ران ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی كۆمپانیا نه‌وتی به‌سره‌یان له ناوه‌ندیی پارێزگاكه داخست و ڕایگه‌یاندووه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق هۆكاری دانه‌مه‌زراندن و پشتگوێخستنی داواكاری و فه‌رامۆشكردن و په‌راوێزخستنیانه. هاوكات داوایان له وه‌زاره‌ته‌كه كردووه، هه‌لی كاری ڕۆژانه‌یان بۆ له كۆمپانیاكانی نه‌وت بدۆزێته‌وه.
چوارشەممە، 20ـی ئابی 2025، زیاتر له 100 كارمه‌ندی كۆمپانیای هالیبرتۆن كه وه‌به‌رهێنان له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی به‌سره ده‌كات، خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تییان كرد و ڕایانگه‌یاند، كۆمپانیاكه بڕیاری داوه كۆتایی به خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بهێنێت.
خۆپیشانده‌ران كه به‌شێكیان ئه‌ندازیار و كه‌سانی شاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌زموون بوون، ڕایگه‌یاندووه، حكوومه‌تی عێراق له ئاستیان كه‌مته‌رخه‌مه و گوێ به تواناكانیان نادات و ملكه‌چی كۆمپانیای بیانیی كردوون و ناچاری كردوون، بۆ په‌یداكردنی بژێوی، هه‌موو سووكایه‌تی و بێڕێزییه‌ك قبووڵ بكه‌ن.