هاکان فیدان: پێویستە تەنیا یەک هێزی چەکدار لە سووریا هەبێت

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕاگەیاند: چەندین لایەنی کوردی لە سووریا هەن دۆستی تورکیان.

فیدان ئاماژەی بەوە کرد، دوای لێدوانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت "ئەوانەی پشت بە ئەنقەرە و دیمەشق دەبەستن سەردەکەون". هەر بۆیە بەشێک لە ئەندامانی ئەنەکەسە پەیوەندییان بە بەرپرسانی تورکیاوە کرد و داوای هاوکارییان لە تورکیا کرد.

 وەزیری دەرەوەی تورکیا، جەختی لەوە کردەوە، پشتگیری لەو لایەنانە دەکەن کە کێشە بۆ کەس دروست ناکەن، هەر لایەنێک دوژمنایەتی ئێمە نەکات، ئێمەش دوژمنایەتی ناکەین، بەڵام کاتێک مەترسی لەسەر سنوورەکانمان دروست دەبێت، ئێمە دەستێوەردان دەکەین.

 فیدان بە ڕوونی ئەوەی خستەڕوو ئەوان تەنیا هێزێکی چەکداریان دەوێت لە سوریا، لەکاتێکدا گروپەکانی دیکە دەتوانن ناسنامە و زمانی خۆیان بپارێزن.

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment